Ömer Koparan
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
عه‌فرین - AA
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێنراو به ئۆتۆمبێلێكی سوپای نیشتمانیی سووریا له شارۆچكه‌ی عه‌فرین باكووری سووریا، ١٣ كه‌س برینداربوون كه منداڵیشیان له‌نێودایه.
له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین كه لە ئەنجامی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كۆنترڵكراوە، بۆمبێكی لكێنراو به ئۆتۆمبێلێكی سوپای نیشتمانیی سووریادا ته‌قییه‌وه.
له تەقینەوەکەدا، ١٣ كه‌س برینداربوون كه منداڵیشیان له‌نێودایه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له‌و ناوچانه‌ی کە له تیرۆریستانی یه‌په‌گه پاككراونه‌ته‌وه، یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هێرش و په‌لامار ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیان بەر مهدهنییەکان ده‌كه‌وێت خۆیان له راگەیاندنی بەرپرسیارییەتی ده‌دزێته‌وه.
له سێی ته‌مووزدا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو مه‌ده‌نیش برینداربوون.