Sayed Khodaiberdi Sadat
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
كابول – AA
له ئاكامی هێرشێكی چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان لە ویلایەتی كاپیسا باکووری رۆژھەڵاتی ئه‌فغانستان، سێ مه‌ده‌نی کوژران و هه‌شتی دیكه‌یش برینداربوون.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ویلایەتی كاپیسا، عه‌بدول شایق شوریش له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی تاگاب.
له میانی هێرشه‌كه‌دا چه‌كداره‌كان مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كردووه و به‌ر خانوویه‌ك كه‌وتووه و له ئاكامدا، سێ مه‌ده‌نی کوژراون و هه‌شتی دیكه‌یش برینداربوون.
تا ئێستا تاڵیبان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به هێرشەکە بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.