Zeynep Hilal Karyağdı
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
كوێت ــ AA
وەزیری كاروباری دیوانی میریی لە كوێت، عەلی جەراح رایگەیاند، ئەو نەشتەرگەرییەی كە ئەمڕۆ یەكشەممە بۆ میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەنجامدرا، سەركەوتوو بووە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی كوێت لە عەلی جەراح-ی گواستووەتەوە كە بەیانی ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو بۆ سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەنجامدراوە.
وەزیری كاروباری دیوانی میریی لە كوێت، عەلی جەراح زانیاری زیاتری لەوبارەوە نەخستووەتەڕوو.
پێشتر چەند سەرچاوەیەك بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرایان كردبوو كە ئەمڕۆ یەكشەممە، نەشتەرگەرییەك بۆ میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەنجام دەدرێت.
دوێنێ شەممە وەزیری كاروباری دیوانی میریی لە كوێت، عەلی جەراح رایگەیاندبوو كە بەهۆی ئەوەی نەشتەرگەری بۆ میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەنجام دەدرێت جێنشینی كوێت، نەواف ئەحمەد سەباح بەشێوەیەكی كاتی كاروباری وڵات بەڕێوەدەبات.