Hasan Esen
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن رایگەیاند كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)دا، پێویست ناكات بۆجاری دووه‌م كه‌ره‌نتینه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات رابگه‌یه‌ندرێت.
بۆریس جۆنسۆن له لێدوانێكیدا بۆ هەفتەنامهی The Sunday Telegraph راگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه‌ی له ته‌واوی وڵات‌دا به ''په‌شیمانی ئه‌تۆمیی'' چواند و گوتی: ''به‌دڵنیایییه‌وه نامه‌وێت به‌كاری بهێنم و پێموانییه له رهوشێكدابین به‌كاری بهێنین''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن هیوای خواست له نوێل-دا، ژیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاسایی ببێته‌وه، جه‌ختی له‌وه‌یش كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر ئاستیی ناوخۆیی بڕیاره‌كانی كه‌ره‌نتینه ده‌رده‌كه‌ن.
هەروەها بۆریس جۆنسۆن سه‌باره‌ت به بڕیاری به‌كارنه‌هێنانی پێداویستییه‌كانی كۆمپانیای هواوی چینی و ژێرخانی 5G له‌لایه‌ن بەریتانیاوە گوتی: ''با خۆمان ده‌ست بكه‌ین به دروستكردنی هه‌ندێک له‌و شتانه، كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونن و پێداویستییه‌كانی دابنێین. له‌ڕووی توانا، جا 5G، فایبه‌ر، گێگابایت یاخود تۆڕێكی فراوانی خێرایی نایاب بێت. به‌ڕاستی به‌ریتانیا له هه‌موو ئه‌وانه‌دا ده‌توانێت زۆر باش بێت''.
به‌ریتانیا كه زیاتر له ٤٥ هه‌زار كه‌سی به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌ڕووی ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی ئه‌ورووپای گرتووه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌دوای ئه‌مریكا و به‌ڕازیل ریزبه‌ندی سێیه‌می گرتووه.