Mücahit Aydemir
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
ته‌رابلوس - AA
به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی سیرته و جوفرا له ناوه‌ڕاست و باكووری لیبیا له ده‌ست خه‌لیفه حه‌فته‌ر، سوپای لیبیا كاروانێكی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی خۆرئاوای شاری سیرته كرد كه پێكهاتبوو له ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سوپای لیبیاوه ده‌ستكه‌وتووه، له چوارچێوه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی گه‌یشتوونه‌ته ناحیه‌ی ئه‌بو گورهین له خۆرئاوای سیرته.
باس له‌وه كرا كه ناردنی ئه‌و كاروانه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ''رێگاكانی سه‌ركه‌وتن'' ئه‌نجامدراوه كه به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی سیرته و جوفرا له ناوه‌ڕاست و باكووری لیبیا له ده‌ست خه‌لیفه حه‌فته‌ر، رێبه‌ری هێزه چه‌كداره ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا ده‌ستیپێكردووه.
- ئامانجی سوپای لیبیا سیرته و جوفرا-یه
سوپای لیبیا، له ماوه‌ی رابردوودا سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌كی به‌سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ربه حه‌فته‌ری كودهتاچییدا تۆماركرد كه به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ته‌رابلوسی پایته‌خت له نیسانی ٢٠١٩دا ده‌ستی به هێرشكرد.
هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌ت، له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یراندا خۆرئاوای وڵاتیان له میلیشیاكان پاككرده‌وه، به‌تایبه‌تی سنووری ئیداره‌ی پارێزگای ته‌رابلوس كه یه‌كێكه له ناوه‌نده گرنگه‌كانی ئابووریی و گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌و وڵاته.
له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا سوپای لیبیا له خۆرئاوای سیرته و جوفرا كه گرنگیی ستراتیجییان هه‌یه سه‌نگه‌ریان لێدا.