Ömer Koparan,Eşref Musa,Levent Tok,1 23
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
عه‌زاز – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی عه‌زاز هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌شی دیكه‌یش برینداربوون.
ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی عه‌زاز ته‌قیه‌وه.
له ئاكامدا هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌شی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه زیان به فرۆشگاكانی ده‌وروبه‌ر گه‌یشت و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئاگره‌كه‌یان دامڕكاندهوه.
هه‌ر دوای تهقینهوەکە هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران، رێوشوێنی ئه‌منییان له ناوچه‌كه گرته‌به‌ر و بریندارانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواسترانه‌وه.
یه‌كه ئه‌منییه‌كان گومانیان بۆ ئه‌وه ده‌چێت هێرشه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ئه‌نجامی درابێت.
شارۆچكه‌ی عه‌زاز سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌به له باكووری سووریا و له ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریدایه.