Mohamad Misto,Levent Tok,1 23
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2019
حه‌سه‌كه - AA
ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له ره‌وانه‌كردنی پشتیوانی سه‌ربازیی و لۆجیستیكی بۆ رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات له سووریا كه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراوه.
ئاژانسی ئانادۆڵو ره‌وانه‌كردنی پشتیوانی سه‌ربازیی و لۆجیستیكی نوێی ئه‌مریكای تۆمار كردووه كه ئێواره‌ی دوێنێ له ده‌روازه‌ی سنووری سیمێلكا كه ده‌كه‌وێته سنووری سووریا-عێراق بۆ رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات ره‌وانه‌ی كردووه.
كاروانه‌كه كه ده‌بیندرا نزیكه‌ی ٧٠ بارهه‌ڵگر بن، دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته ناو باكووری رۆهه‌ڵاتی سووریا به‌ره‌و ناوچه‌كانی ناوه‌وه به‌ڕێ كه‌وتووه. بارهه‌ڵگره‌كان زرێپۆشی سه‌ربازیی، كه‌لوپه‌لی فایبه‌ر و ئامێری كار.
ژماره‌یه‌كی زۆر تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و بارهه‌ڵگری بۆكسداخراو له كاروانه‌كه‌دا بوون.
- سەرکۆمار ئەردۆغان ئاگاداری کردبوونەوە
لە 26ی تەمووزی رابردوو سەرکۆماری تورکیا رایگەیاندبوو کە ئەمریکا بە رێژەیەکی بەرچاو یارمەتی و کەلوپەلی سەربازیی رەوانەی ئەو ناوچانە دەکات و پرسیاری ئەوەی کردبوو کە ئاخۆ ئەم یارمەتیانە دەگاتە دەست کێ؟
ئەردۆغان سەرنجی ئەمریکیەکانی بۆ ئەوە راکێشا کە لەکاتيکدا بانگەشەی رووبەرووبوونەوەی تیرۆر دەکەن کە چی یارمەتی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە و یەپەگە دەدرێت.
- رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا
چەند رۆژ لەمەوپێش لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی سەربازی تورکیا سەبارەت بە ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا کە پلانی دروست کردنی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بۆ داڕیژرابوو، رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنیاتنانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی ئارام له توركیا بە زووترین كات.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە کە کۆبوونەوەی٥-٧ی ئابی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا بۆ بنیاتنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا کۆتایی هات.
لە کۆبوونەوەکاندا رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لە قۆناغی یەکەمدا ئەو رێوشوێنانە بگیرێتە بەر کە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا دەڕەوێنێتەوە، لەو چوارچێوەیەدا سەبارەت بە ناوچەی ئارام بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنیاتنانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی ئارام له توركیا بە زووترین كات.
بەرپرسانی سەربازی تورکیا و ئەمریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ناوچه‌ی ئارام ببێته رێڕه‌وی ئاشتیی و گرتنه‌به‌ری هه‌موو جۆره رێكارێكی زیاده له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان، هاوڕا بوون.