Ayşe Doğru,Ramal Abdullah Mahmood
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2019
دارولسه‌لام – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی نه‌وت له شاری مۆرۆگۆرۆ له تانزانیا به‌لایكه‌م ٥٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری مۆرۆگۆرۆ كه ٢٠٠ كیلۆمه‌تر له پایته‌ختی پێشووی تانزانیا و گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و وڵاته دارولسه‌لام-ه‌وه دووره بارهه‌ڵگرێكی نه‌وت كه توشی رووداوێك هاتبوو دزه‌ی كرد. له كاتێكدا خه‌ڵكێكی زۆر به‌مه‌به‌ستی پڕكردنی جلیكان له‌و نه‌وته‌ی دزه‌ی كردبوو كۆببوونه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
مفه‌وه‌زی پۆلیسی ناوچه‌كه، ستیڤن كابوێ به Azam TV راگه‌یاند، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا به‌لایكه‌م ٥٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌یش برینداربوون.