Ömer Koparan,???
25 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2019
عه‌زاز – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی عه‌زاز باكووری سووریا، دوو كه‌س کوژران و یەکێکی دیكه‌یش برینداربوو.
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی عه‌زاز باكووری سووریا كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر پارێزگای كلیس باشووری توركیا ته‌قییه‌وه.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامی تەقینەوەکەدا، دوو كه‌س کوژراون و یەکێكی دیكه‌یش برینداربوو.
هەروەها له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، زیانێكی زۆری ماددی به ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
هێزه ئه‌منییه‌كان گومانی زۆریان له‌وه هه‌یه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ئه‌نجام درابێت.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه شاری ته‌ل ره‌فعه‌ت باشووری رۆژئاوای عه‌زاز-یان داگیركردووه زوو زوو له‌وێوه ئه‌و شارۆچكه‌یه ده‌كه‌نه ئامانجی هێرشه‌كانیان.