İsa Toprak,???
25 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
یانزه‌مین ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجامدرا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند کە ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له نێوان قامیشلو-دێریك به‌و شێوه‌یه ئه‌نجامدراوە كه به‌رنامه‌ی بۆ داندرابوو.
چوار زرێپۆشی توركیا و چوار زرێپۆشی رووسیا به یاوه‌ری فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌شدارییان له ده‌ورییه‌كه‌دا كرد.
دهورییهكه له قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تردا به درێژایی ٥٨ كیلۆمه‌تر ئه‌نجامدرا.