Tevfik Durul
25 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2019
هۆنگ كۆنگ - AA
له هه‌ڵبژاردنەکانی شاره‌وانی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی هۆنگ كۆنگ باشووری چین كه دوێنێ یەکشەممە له سێبه‌ری ئه‌و خۆپیشاندانانه‌دا كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه درێژه‌ی هه‌یه به‌ڕێوه‌چوو، به‌رگریكارانی دیموكراسی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر لایه‌نگرانی په‌كین-دا به‌ده‌ست هێنا و زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.
هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی هۆنگ كۆنگ كه ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە حه‌وت ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار کەس، به‌رگریكارانی دیموكراسی له‌و هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانییه‌دا كه ئه‌نجامدرا بۆ دیاریكردنی ٤٥٢ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی له ١٨ ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا، سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێنا و پێش هه‌ڵبژاردنی گشتیی كه ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت پێگەی خۆی به‌هێز كرد.
له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا كه رێژه‌ی به‌شداریكردن تیایدا گەیشتە ٧١،٢ لەسەدا له كۆی چوار ملیۆن و ١٣٠ هه‌زار ده‌نگده‌ری تۆماركراو، دوو ملیۆن و ٩٤٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌شداریان كرد، لایه‌نگرانی دیموكراسی تابلۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی شاره‌وانیان پێچه‌وانه كرده‌وه كه له رووی ژماره‌ی كورسییه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندنی لایه‌نگرانی چین بوو.
- سه‌ركه‌وتنی دڵنیایی لایه‌نگرانی دیموكراسی
به‌پێی زانیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه و دڵنیایی، نووسینگه‌ی تۆمار و هه‌ڵبژاردنەکان لە هۆنگ كۆنگ، لایه‌نگرانی دیموكراسی له كۆی ١٨ ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن له ١٧یاندا پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه و له‌سه‌دا ٧٦،١ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه و له كۆی ٤٥٢ كورسی بوون به خاوه‌نی ٣٤٤ كورسی، لایه‌نگرانی په‌كین له‌سه‌دا ١٢،٨ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه و بووه‌ن به خاوه‌نی ٥٨ كورسی، كاندیده سه‌ربه‌خۆكان له‌سه‌دا ٩،١ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه و بوونه به خاوه‌نی ٤١ كورسی. هه‌روه‌ها كاره‌كانی ئه‌ژماركردن بۆ نۆ كورسی كه رێژه‌ی له‌سه‌دا دووی ده‌نگه‌كان پێكده‌هێنێت، به‌رده‌وامه.
پارتی هاوپه‌یمانی دیموكراسی بۆ باشكردن و به‌ره‌وپێشچوون كه گه‌وره‌ترین پارتی لایه‌نگری په‌كین-ه له‌و هه‌رێمه ئۆتۆنۆمیهدا له‌و ههڵبژاردنانەدا دووچاری شكستێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه و له كۆی ١٧٩ كاندید ته‌نها ٢١یان توانیانە بچنه ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌وه.
له كاتێكدا رێژه‌ی به‌شداریکردن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه و تاكه هه‌ڵبژاردنی ''ته‌واو دیموكراسی'' هه‌رێمه‌كه‌یه، پشتیوانییه‌كی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری به‌ده‌ست هێنا كه دژبه پرۆژه یاسای گه‌ڕانه‌وه بۆ چین ده‌ستیپێكردووه و له مانگی حوزه‌یرانه‌وه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه و تا دێت توندتر ده‌بێت.
- له هه‌ڵبژاردنی گشتیی‌دا خه‌ڵكی ناتوانن بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان
ئه‌م پراكتیكی سندوقی هه‌ڵبژاردنه ''ته‌واو دیموكراسی'' به‌رگریكارانی دیموكراسی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له شكاندنی گوشاری په‌كین له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و هه‌رێمه‌دا په‌رله‌مانتاران، ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكوومه‌ت و بەرپرسانی حكوومه‌ت له رێگه‌ی ئه‌و كاندیدانه‌وه دیاری ده‌كرێن كه لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هه‌زار و ٢٠٠ كه‌سییه‌وه حكوومه‌تی په‌كین دیاریان ده‌كات.
ئه‌و كاندیدانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن، به ناوی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن و له هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌ژین، ده‌چنه لیژنه هه‌زار و ٢٠٠ كهسییهكهوه و ده‌بن به خاوه‌نی ده‌نگدان بۆ دیاریكردنی حكوومه‌ت.
- ستاتۆی هۆنگ كۆنگ
هۆنگ كۆنگ دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ''رێككه‌وتنی كرێ'' كه له ساڵی ١٨٩٨ واژووكرا ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی به‌ریتانیادا مایه‌وه و له ساڵی ١٩٩٧دا چووه سه‌ر چین.
له چوارچێوه‌ی جاڕنامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه واژووكراوه، تا ساڵی ٢٠٤٧ مافی پاراستنی پێكهاته‌ی یاسایی و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ و ئازادییاكانی وه‌ك راگه‌یاندن، راده‌ربڕین، كۆبوونه‌وه، باوه‌ڕ و كاری ئه‌كادیمی سه‌ربه‌ست دراوه به هۆنگ كۆنگ.
هۆنگ كۆنگ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ربه چین-ه، به‌ڵام یه‌كه‌ی دراو، زمان، سیستمی یاسا و ناسمانه‌ی خۆی به‌كارده‌هێنێت.
هه‌رێمه‌كه كه پێكهاته‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی هه‌یه له بابه‌ته‌كانی وه‌ك به‌رگریی و سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا سه‌ربه په‌كین-ه، ئه‌م شێوه‌ی دەسەڵاتەش وه‌ك ''یه‌ك وڵات، دوو سیستم'' ناوزه‌ند ده‌كرێت.