Fuat Kabakcı
01 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
هۆنگ كۆنگ ــ AA
خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە هۆنگ كۆنگ، دژبە پرۆژە یاسای رادەستكردنی تاوانباران بە چین، بەردەوامە.
وێرای باران بارینی بەخوڕ، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵک بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكان كرد لە ناوچەكانی "Kwai Fong" و " Tsuen Wan Park" و درێژەیان دا بە ناڕەزایەتیی دەربڕین دژبە پرۆژە یاسای رادەستكردنی تاوانباران بە چین.
خۆپیشاندەران دروشمی جیاجیان دژبە پرۆژە یاساكە بەرزكردەوە و داواشیانكرد هۆنگ كۆنگ بەتەواوی سەربەخۆ بێت.
دواتر پۆلیس بە ئامانجی بڵاوەپێكردن بە خۆپیشاندانەكان، گازی فرمێسكڕێژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكارهێنا كە بەهۆیەوە رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لە نێوان هەردوولادا روویدا.
هەر چەندە دوێنێ شەممە خۆپیشاندانەكان قەدەغەكرابوو، بەڵام خۆپیشاندەران درێژەیان دا بە ناڕەزایەتیی دەربڕین دژبە پرۆژە یاسای رادەستكردنی تاوانباران بە چین.
هەر لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێدا، رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا روویدابوو.
لە سێی نیسانی رابردوودا، پڕۆژە یاسایەك پێشكەش بە پەرلەمانی هۆنگ كۆنگ كرا كە ئاسانكاری دەكات بۆ رادەستكردنی تاوانبار و تۆمەتباران لە هۆنگ كۆنگ بە چین.