Emre Aytekin
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
حكوومه‌تی ئیداره‌ی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگی چین، پرۆژەیاسای راده‌ستكردنه‌وه‌ی داواکراونی به حكوومه‌تی چین هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له سه‌ره‌تای مانگی حوزیرانه‌وه ناڕه‌زایییەتی و خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی لێكه‌وتبووه‌وه.
رۆژنامه‌ی South China Morning News كه له هۆنگ كۆنگ ده‌رده‌چێت بڵاویکردەوە، به‌رپرسی باڵای هۆنگ كۆنگ، كاری لام رایگه‌یاندووه، ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی هۆنگ كۆنگ و ئەندامانی كۆنگرێسی چین كۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌و پرۆژە یاسایەیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه كه بووه‌تە هۆی ناڕه‌زاییەتی زۆر.
کاری لام هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و نائارامی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، پێكده‌هێنن.
به‌رپرسی باڵای هۆنگ كۆنگ، کاری لام ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه داواكاریی خۆپیشانده‌رانی هۆنگ كۆنگ جێبه‌جێ ده‌كرێت كه ماوه‌ی 13 هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه.
له پاڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژە یاساكه‌دا، خۆپیشانده‌ران داوایان ده‌كرد کە لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌داواداچوونی توندوتیژییه‌كانی پۆلیس دژبە خۆپیشانده‌ران پێكبهێنرێت و لێبوردن بۆ خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ریفۆرمی سیاسی ده‌ربكرێت.