Ahmet Furkan Mercan
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA)، به مه‌به‌ستی ئاسانكردنی رەوشی هاتوچۆکردن لە شاری مووسڵ باکووری عێراق كه بەشێک له دانیشتوانی توركمانن، هه‌ڵده‌ستێت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردێكی سه‌ر رووباری دیجله كه درێژییه‌كه‌ی 650 مه‌تره.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA)، به مه‌به‌ستی ئاسانكردنی هاتوچۆی نێو شاری مووسڵ و خێراتركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانشتوانی شاره‌كه بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، به‌فه‌رمانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پردێكی شاره‌كه كه درێژییه‌كه‌ی 648 مه‌تره و پانییه‌كه‌ی 32 مه‌تر 45 سانتیمهترە، نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
وه‌زیری كولتوور و گه‌شتوگوزاری توركیا، نوری ئێرسۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند:
"به‌فه‌رمانی به‌ڕێز سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌ئامانجی ئاساییكردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی و ژیانی شاره‌كه، سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA) پردی ژماره چواری مووسڵ كه به‌شی رۆژهه‌ڵات به رۆژئاواوه ده‌به‌ستێته‌وه، نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه. پیرۆزبێت".
دوای ئه‌وه‌ی شاری مووسڵ له ساڵی 2014دا له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستیی داعشه‌وه كۆنترۆڵكرا، به‌شێكی زۆر ژێرخانی شاره‌كه وێران كرا.