Tevfik Durul,???
24 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2019
هۆنگ كۆنگ – AA
دوای به‌رفراوانبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كه له مانگی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستیان پێكردووه به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی خۆڕێبه‌ری و چین دژبه پڕۆژه یاسای راده‌ستكردنه‌وه‌ی گومانلێكراوان به چین؛ له هه‌رێمی خۆڕێبهی هۆنگ كۆنگ، دەنگدەران به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا کرد.
چوار ملیۆن و ١٣٠ هه‌زار دەنگدەر لە کۆی حه‌وت ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س کە دانیشتوانی هەرێمەکەن به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ٤٥٢ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی له ١٨ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، روویانکردە بنكه‌كانی ده‌نگدان.
له چوار كاتژمێری یه‌كه‌می پرۆسه‌كه‌دا زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌نگیان دا. رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه به‌راورد به چوار كاتژمێری یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ٢٠١٥ سێ هێنده‌یه كه له‌و ماوه‌یه‌دا ٣٤٠ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی پێشووی شاره‌وانییه‌كاندا كردبوو.
له سه‌رله‌به‌یانییه‌وه ده‌نگده‌ران روویانکردە ئه‌و ٦٠٠ بنكه‌یه‌ی له شاره‌كه داندراون و بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه له ریز وەستابوون.
كه‌ڤین تسوێ كه له بنكه‌ی نزیك كاولوون پارك له باكووری شاره‌كه ده‌نگی داوه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه پاك و بێگه‌رد و دادوه‌رانه بێت، ده‌بێته هۆی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاك و بێگه‌رد نه‌بێت ئه‌وا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".
ده‌نگده‌رێكیش كه ته‌نها پاشناوه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه 'چاو'ه بێهیوایی خۆی نه‌شارده‌وه له‌وه‌ی حكوومه‌ت به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه نایه‌ت و گوتی: "ده‌مانه‌وێت ئازادییه‌كانمان بپارێزێن، به‌ڵام حكوومه‌تی ئێستای هۆنگ كۆنگ له‌و پێناوه‌دا هیچ ناكات، په‌كین دیموكراسی و ئازادییمان لێ ده‌ستێنێت. له پێناو هۆنگ كۆنگ'ی ئازاد‌دا به‌رده‌وام ده‌بین له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین".