Yusuf Özcan,123
24 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2019
پاریس – AA
ئیلەگ زه‌رده‌كانی فه‌ڕه‌نسا دژبە حكوومه‌تەکەی سهركۆمار، ئیمانوێل ماكرۆن جارێكی دیكه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
چالاكییه‌كانی ئیلەگ زه‌رده‌كان كه سەرەتا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبە به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و سه‌ختی هه‌لومه‌رجی ئابووری ده‌ستیپێكرد، گۆڕدرا بۆ دژایه‌تیكردنی حكوومه‌ت، پێی ناوه‌ته ٥٤ه‌مین هه‌فته.
خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ئێستیهننی-د'ئۆرڤێس له پاریس تاكو گۆڕه‌پانی ئێبۆوه رێگه‌یان پێوا.
له‌و خۆپیشاندانه‌ی له ڤالینسیان'یش ئەنجامدرا پشتیوانی له‌و خۆپیشانده‌ره كرا كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌ك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له پاریس چاوی كوێر بوو.
له شاره جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
پۆلیس خۆپیشاندانی له ده‌ورووبه‌ری شه‌قامی كامپس-ئه‌لیزێ، كاتدرائییەی نۆتردام، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی و كۆشكی ئه‌لیزێ قه‌ده‌غه كرد كه ژماره‌یه‌ك له ناوچه سیمبولییهكانی پاریس'ن.
له خۆپیشاندانی هه‌فته‌ی رابردوودا گرژی له نێوان ئیلەگ زه‌رده‌كان و پۆلیس روویدا. خۆپیشانده‌ران زبڵدان، ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلیان سووتاند و شووشه‌ی زۆرێك له بانكه‌كانیان شكاند، هەروەها رێگه‌یان له كاركردنی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كرد. پۆلیسیش به به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بووه‌وه.
له به‌رامبه‌ر كوێربوونی چاوی خۆپیشاندهرێكیشهوه به‌هۆی بەکارهێنانی چەک لەلایەن پۆلیسەوە، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی پاریس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه کرد.
خۆپیشاندانەکانی ئیلەگ زه‌رده‌كان له ١٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ ده‌ستیپێكردووه.
له خۆپیشاندانه‌كاندا ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیاتر له چوار هه‌زار و ٢٥٠ كه‌س برینداربوون، زیاتر له ١٢ هه‌زار و ٣٦١ كه‌س ده‌ستگیركراون و سێ هه‌زار و ١٦٣ كه‌سی دیكه‌یش سزای زیندانیكردنیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.