Lale Köklü Karagöz
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
عەفرین - AA
لە ناوچەی عەفرینی سووریا، تەرمی ٣٥ کەسی کوژراو لەو ناوچانەی کە تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە پێش ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون کۆنترۆڵیان دەکرد، دۆزرایەوە.
لە عەفرین کە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیادایە، دوا بەدوای ئاگادارکردنەوەی ھێزە ئەمنییە ناوخۆییەکان، کارەکانی ھەڵکەندن لە زەوییەکی چۆڵی گەڕەکی عەفرینی نوێ دەستیپێکرد.
دوای ھەڵکەندن به قووڵایی ١٥-٢٠ مەتر، ژمارەیەکی زۆر تەرم کە لە ناو گوێنیدا دانرابوون، دۆزرایەوە.
ھێزە ئەمنییەکان، دوای ژماردنی گوێنییهكان ٣٥ تەرمیان دەستنيشانكرد و دەرکەوت کە ئەو كهسانه لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکەوە کە ماوەیەک پێش ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون له ساڵی ٢٠١٨دا، کۆنترۆڵی ناوچەکەیان دەکرد کوژراون و ئەوەش راگەیەندرا کە ھێشتا ناسنامەی کوژراوەکان دەستنیشان نەکراوە.
کارەکانی ھەڵکەندن و گەڕان دوای ئەوەی تاریکی داھات راوەستێنرا و بڕیاردرا، سبەی بەردەوامی پێبدەن.
لەو سەردەمەی کە ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی یەپەگە/پەکەکەدا بوو، ھەرکەسێک کە دەستی چەکی بگرتایه بەزۆر دەیانبردە ریزەکانی خۆیان و ئەو کەسەشی کە رووبەروویان دەبوویەوە دەیانکوشت.