Meiramgul Kussainova
25 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2021
نور سوڵتان - AA
ئەوە راگەیەندرا كە شازدەھەمین گهڕی کۆبوونەوەکانی ئاستانا تایبەت بە پرسى سووریا، کە بە ھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دواخرابوو، لە ٧-٨ی تەمووز لە نور سوڵتان پایتەختی کازاخستان، بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایهن وەزارەتی دەرەوەی کازاخستانەوە بڵاوکراوەتەوە، جگە لە وڵاتانی گرەنتیکار؛ تورکیا، ئێران و رووسیا، لە سووریاوە نوێنەری رژێم و ئۆپۆزسیۆنی سەربازیی ئامادەى کۆبوونەوەکان دەبن.
ھاوکات جگە لە شاندی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ھەریەک لە ئوردن، لوبنان و عێراق وەک چاودێر ئامادە دەبن.
بابەتە سەرەکییەکانی رۆژەڤی کۆبوونەوەکان بریتی دەبن لە بابەتى زيادكردنى متمانە وەكو، دۆخی ھەنووکەیی سووریا، گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان، سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی کارەکانی لیژنەی دەستووری سووریا لە جنێڤ، گۆڕینەوەی دیلەکان، ئازادکردنی بارمتەکان و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا.
لەگەڵ ئەمانەشدا، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا، کۆبوونەوەی گرووپی کار لە نێوان شاندی وڵاتانی گرەنتیکار، کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی، سەبارەت بەو کەسانەی کە بە زۆر دەستبەسەرکراون، ئەنجامدەدرێت.