Fuat Kabakcı
25 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ھیندوراس لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "ھیندوراس بەم ھەنگاوە یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد بە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیشەوە لەبارەی ستاتۆی قودس. ئەم کارە زیان بە چارەسەرکردنی کێشەکان بە دامەزراندنی دوو دەوڵەت و ھێنانەدی ئاشتی لە ناوچەکە دەگەیەنێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
" گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ھیندوراس لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس پێشھاتێکی خراپە و ئیدانەی ئەم بڕیارە دەکەین".
ھیندوراس وڵاتێکی ئەمریکای لاتینە و باڵیۆزخانەی خۆی لە تەلئەبیبەوە گواستەوە بۆ قودس. دوێنێ سەرۆکی ھیندوراس، خوان ئۆرلاندۆ ھێرناندەز باڵەخانەی باڵیۆزخانەکەی کردەوە.