Ömer Tuğrul Çam,Ata Ufuk Şeker
25 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
بڕۆكسڵ – AA
له لووتكه‌ی سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داواكاری فه‌رمی بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌رانی سووریا له توركیا پێشكه‌ش كرد.
له كاتێكدا لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رده‌وامه دوای خستنه‌ڕووی تێڕوانینه‌كان له‌باره‌ی توركیا، راگه‌یه‌ندراوی لووتكه‌كه سه‌باره‌ت به توركیا بڵاو كرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا تاوتوێی ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیای كردووه، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاری له‌گه‌ڵ توركیا له به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادایه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی پێشوازی كراوه له هێوربوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و به پێویست زاندراوه ئه‌مه هێوربوونه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێت.
به جه‌خت كرده‌وه له‌وه‌ی كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماده‌یه له زۆر بواردا كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی تیادایه له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ماهه‌نگییه‌كانی زیاتر بكات، باس له‌وه كراوه كه ده‌ستپێكردن به كاره ته‌كنیكییه‌كانی ده‌سه‌ڵات پێدان له‌باره‌ی گۆڕانكاری یه‌كێتیی گومرگ یاداشت كراوه.
- یه‌كێتیی گومرگ و دیالۆگی ئاستبه‌رز
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات پێدان بۆ گۆڕانكاری له یه‌كێتیی گومرگدا له رێگای تێبینی بۆ زیادكراوی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌رووپا په‌سه‌ند ده‌كرێت. به‌پێویستیش زاندراوه بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌ی له جێبه‌جێكردنی یه‌كێتیی گومرگدا دووچاری بوون، وڵاتانی ئه‌ندام به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر پابه‌ند بن به یه‌كێتیی گومرگ.
لە راگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا، لەو بابەتانەی کە بەرژەوەندی ھاوبەشی تێدایە وەکو کۆچ، تەندروستی، کەشوھەوا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پرسە ناوچەییەکان، ئامادەکاری لەسەر ئاستی باڵا بۆ دیالۆگ لەگەڵ تورکیا دەکەن.
- بۆ پرسی سوورییەکان داوای پێشکەشکردنی پێشنیازی فەرمی کرا
لە راگەیەندراوەکەی لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپادا ھاتووە، "ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا، داوا لە کۆمیسۆنی یەکێتی ئەورووپا دەکات بەبێ دواکەوتن پێشنیازی فەرمی بۆ تەمویلکردنی دارایی ئاوارە سوورییەکان لە تورکیا، ئوردن، لوبنان و شوێنەکانی دیکەی ناوچەکە و ئەو کۆمەڵگانەی کە میواندارییان دەکەن، پێشکەش بکات".
لە بابەتی چارەسەرکردنی کێشەی قوبڕس، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لە راگەیەندراوەکە، پێشنیازی یەکێتی ئەورووپا بوو کە دەڵێت کێشەی قوبڕس لەسەر بنەمای یەکێتییەکی فیدراڵیی دوو کۆمەڵگەیی لەسەر بنەمای یەکسانی سیاسی چارەسەردەکرێت. راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا جەختیان لەسەر گرنگیی پێگەی ماراشی داخراو کردووە و داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا، ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا، دڵگرانی خۆی لەبەرامبەر دەستپێنەکردنی ئەو دانوستانە فەرمییانەی کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاری جنێڤی سویسرا لەسەر قوبڕس ئەجامدرا دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی ئەورووپا بەردەوام دەبێت لە گێڕانی رۆڵێکی گرنگ بۆ پاڵپشتیکردن پێواژووەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا، لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی بە شێوەیەک کە لەگەڵ بەرژەوەندی ھاوبەشی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپا بگونجێت، چاوەڕوانی ئەوە لە تورکیا و سەرجەم کارەکتەرە سەرەکییەکان دەکات کە کاریگەرییەکی ئەرێنییان لە چارەسەرکردنی کێشە ناوچەییەکانیاندا ھەبێت".