Mohammed Baqi Hussein
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2017
ئاستانا - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌گه‌ل سه‌ركۆماری كازاخستان، نورسوڵتان نازاربایهڤ كۆبووه‌وه.
پوتین به‌سه‌ردانێک گه‌یشته ئاڵماتی پایته‌ختی كازاخستان و له‌لایه‌ن نورسوڵتان نازاربایهڤهوه به‌ڕێوڕه‌سمێكی فه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
دوای رێوڕه‌سمه‌كه هه‌ردوو سه‌ركرده كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵییان ئه‌نجام دا و تێیدا وێڕای په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌شیان هه‌ڵسه‌نگاند.
نورسوڵتان نازاربایهڤ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و قه‌یرانی سووریاوه گوتی: "رووسیا له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سووریادا رێوشوێن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر. هه‌ر رووسیا بوو پێشنیازی دانوستانه‌كانی سووریای كرد له ئاستانا. قۆناغه‌كه ده‌ستپێكرا. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هەشتی حوزه‌یرانی داهاتوو دیداره‌كانی رێكخراوی هاریكاریی شانگهای له ئاستانا به‌ڕێوه‌بچێت".
سه‌باره‌ت به‌دانوستانه‌كانی ئاستانا پوتین سوپاسی نازاربایهڤی كرد.
بڕیاره پوتین له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ردانی قرغیزستان و ئۆزبه‌كستانیش بكات.