Aliia Raimbekova,Hemın Othman Mohammed
14 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2017
ئاستانا - AA
سه‌ركۆماری كازاخستان، نورسوڵتان نەزەربایێڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاربدات ئه‌وا وڵاتەکەی دەتوانێت هێز ره‌وانه‌ی سووریا بكات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی ئاكۆردا لە شاری ئاستانای پایته‌خت، نورسوڵتان نەزەربایێڤ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ خولی شەشه‌می كۆبوونهوهکانی ئاستانا له‌بارەی سووریا ده‌ست پێ ده‌كات.
نورسوڵتان نەزەربایێڤ باسی له‌وه كرد كه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا ناوچه داماڵدراو له پێكدادان دروستبووه و، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌مڕۆشدا ناوچه‌ی دیكه‌ی داماڵدراو دروست ده‌بێت.
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه به هۆی قه‌یرانی سووریاوه ژماره‌یه‌كی زۆر لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە كوژراون، یان بوونه‌ته په‌نابه‌ر.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كازاخستان هێز ده‌نێرێت بۆ سووریا یان نا، نورسوڵتان نەزەربایێڤ رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاربدات له‌سه‌ر ناردنی هێز (بۆ سووریا)، ئێمه وه‌ك ئه‌ندامێکی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ربازه‌كانمان ده‌نێرین".