Gamze Türkoğlu Oğuz,Rewa Mahmut Hasan
14 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەزامەندی نیشان دا لەسەر رێگریکردن لە فرۆشتنی فڕۆکەی بازرگانی بە ئێران.
بە پێی هەواڵێکی The Hill، پیتەر رۆسکام-ی کۆماریخواز دوو گۆڕانکاری پێشنیاز کردووە لەسەر پرۆژە بڕیارێکی تایبەت بە خەرجیەکانی ٢٠١٨، هاوکات لە دەنگداندا رەزامەندی لەسەر نیشان درا.
لە گۆڕانکاریەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە رێگری دەکرێت لە بەکارهێنانی سندوقەکان بۆ پێدانی دەسەڵات بە فرۆشتنی بازرگانی و هاوکات فرۆشتنی فڕۆکە لە لایەن ئۆفیسی کۆنترۆڵی دەرەکیەوە قەدەغە دەکات.
رۆسکام دەڵێت دەبێت کۆمپانیاکانی رۆژئاوا رێگە نەدەن بە فرۆشتنی فڕۆکەی زیاتر بە هێڵی ئاسمانی ئێرانی، تا ئەو کاتەی ئێران کۆتایی دەهێنێت بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بازرگانی بۆ پشتگیری تیرۆریستان و تاوانبارانی جەنگ و بەکارهێنانیان لە هاندانی جەنگی ئەسەددا.
لە لایەکی ترەوە ئەندامە دیموکراتخوازەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران هۆشداری ئەوەیان دا کە ئەو گۆڕانکاریانە، رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا دەخاتە مەترسیەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە توندی رەخنە لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا دەگرێت.