Aliia Raimbekova,Hemın Othman Mohammed
18 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2018
ئاستانا - AA
له ئاکامی گڕگرتنی پاسێك له ویلایه‌تی ئاكتۆبی باکووری رۆژئاوای كازاخستان، 52 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
نوێنه‌ری كۆمیته‌ی بارودۆخه نائاساییه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی كازاخستان، روسلان ئیمانكوڵۆڤ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه به هۆكارێك كه هێشتا دیار نییه پاسه‌كه له میانی رۆیشتندا گڕیگرتووه.
گوتیشی: "له پاسه‌كه‌دا، 55 سه‌رنشین و دوو شۆفێر هه‌بوون. پێج كه‌س له سه‌رنشینانی به برینداری رزگاریان بووه. ئه‌وانی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئاژانسی هه‌واڵی كازینفۆرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌واوی سه‌رنشینانی پاسه‌كه هاووڵاتی ئۆزبەکستان بوون و، دوابه‌دوای رووداوه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و تیمی ته‌ندروستی ره‌وانه كراوه.