Emrah Akıllı
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
چۆروم - AA
له شارۆچكه‌ی ئۆسمانجك سەر بە پارێزگای چۆروم له ئه‌نجامی پێكدادانی له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك، پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر گڕیگرت و رووداوه‌كه‌ش قوربانیی لێكهوتهوه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه له شاری تۆكاتهوه به‌ره‌و شاری ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌بووه له شارۆچكه‌ی ئۆسمانجك سەر بە پارێزگای چۆروم له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا پێكیاندا داوه. دواتر پاسه‌كه گڕیگرتووه.
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر لە تیمەکانی فریاكه‌وتن و ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك له سه‌رنشینانی پاسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون.