توركيا

ئەردۆغان: "داوا لە گەلەکەم دەکەم متمانەی بە ئێمە و تیمی ئابوورییمان هەبێت"

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "هەر وەک چۆن لە پێشتردا ئێمە ڕێژەی هەڵئاوسانمان دابەزاند بۆ تاک خانەیی، پشتیوان بە خودا هەر ئێمە لە هەمان کاردا سەرکەوتوو دەبین".

Merve Yıldızalp, Serdar Açıl, Utku Şimşek  | 25.03.2024 - نوێکردنەوە : 26.03.2024
ئەردۆغان: "داوا لە گەلەکەم دەکەم متمانەی بە ئێمە و تیمی ئابوورییمان هەبێت"

Ankara

چۆروم - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەر وەک چۆن لە پێشتردا ئێمە ڕێژەی هەڵئاوسانمان دابەزاند بۆ تاک خانەیی، پشتیوان بە خودا هەر ئێمە لە هەمان کاردا سەرکەوتوو دەبین".

لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی پارتەکەیدا لە مەیدانی کاردێش بارش لە پارێزگای چۆروم، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە هەوڵەکانیان کرد بۆ دابەزاندنی ڕێژەی هەڵئاوسان و ڕایگەیاند: "هەر وەک چۆن لە پێشتردا ئێمە ڕێژەی هەڵئاوسانمان دابەزاند بۆ تاک خانەیی، پشتیوان بە خودا هەر ئێمە لە هەمان کاردا سەرکەوتوو دەبین".

گوتیشی: "بە بەرنامەی ئابوورییمان کە زۆر باش کاری لەسەر کراوە و کادیرانی بەهێزمان زۆر باش دەزانین چی دەکەین. داوا لە گەلەکەم دەکەم متمانەی بە ئێمە و تیمی ئابوورییمان هەبێت".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە دۆستانمان لەو جامبازانە ئاگادار دەکەینەوە کە ماوەیەک لەگەڵمان بوون و، کاتێک چاوەڕوانییەکانیان بەدی نەهات خێرا ڕوویان لە شوێنی دیکە کرد.

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە دیار نییە پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی ئەم وڵاتەیە، یان 'کارتێل'ێکە کاری نایاسایی دەکات و، گوتی: "تاکە کارێک ئەمانە دەتوانن بیکەن، دروستکردنی تاوەرە بە پارەی ڕەش. شەش حەوت کەس بەو دۆلار و یۆرۆیەی ناتوانن ڕوونی بکەنەوە لە کوێوە هاتووە تاوەر دروست دەکەن".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "تا ڕزگاربوونی تورکیا لە بەڵای ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز، درێژە دەدەین بە بەرەنگاربوونەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن