Mümin Altaş
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی له ئه‌ڵمانیا ده‌كرێنه سه‌ر مزگه‌وته‌كان و هاووڵاتییه توركه‌كان رایگەیاند "ئه‌مڕۆ (دوێنێ) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیای له ئه‌نقه‌ره بانگهێشتی وه‌زاره‌ت كردووه. هۆشداریی پێویستی دراوه‌تێ و هۆشداریینامهیهكی ده‌ستیی رادەستکراوە. توركیا له نزیكه‌وه چاودێریی رووداوه‌كانی ئه‌وێ ده‌كات".
به‌كر بۆزداغ له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ژماره‌یه‌ك روونكردنه‌وه‌ی دا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌لامی ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له ئه‌ڵمانیا هێرشه‌كان زیادیان كردووه و توركیا له‌وباره‌یه‌وه چ هه‌نگاوێك ده‌گرێته به‌ر، بەکر بۆداغ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له لایه‌كه‌وه نه‌ژادپه‌رسته‌كان و هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان و له لایه‌كی دیكه‌وه تیرۆریستانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه په‌لاماری هاووڵاتییه توركه‌كان، په‌رستگه و ناوه‌نده كولتوورییه‌كانیان ده‌ده‌ن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نیگه‌رانیی زۆری ئه‌و په‌لامارانه‌ن و ئازادیی ئایین و بیروباوه‌ڕ له رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپادا گره‌نتی كراوه.
به‌كر بۆزداغ باسی له‌وه‌كرد كه به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و گوتی:
"وه‌ك ده‌زانن، رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌و هێرشه‌ی كه ئه‌نجامیدابوو له ئه‌ستۆی گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هێرشی دیكه‌ش ئه‌نجامده‌دات. له‌وباره‌یه‌شه‌وه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ناونیشانیان بڵاوكرده‌وه و روونكردنه‌وه‌یان دا. ته‌نانه‌ت رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان په‌لاماری ئه‌و هاووڵاتییه توركانهیان دا كه له فڕۆكه‌خانه‌ی دوسڵدۆرف ده‌یانویست چێك ئین بكه‌ن. به‌رپرسیاریەتی ئاسایشی هاووڵاتییانی تورك و موسڵمانه‌كانی دیكه كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین له پله‌ی یه‌كدا له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا و هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه. ئێمه لێره‌وه زۆر به‌ڕوونی ده‌یڵێین كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه تیرۆریستییانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر هاووڵاتییانمان، پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دادگای ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌كاربن".
بەکر بۆزداغ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌وباره‌یه‌وه هه‌ستیارانه‌تر مامه‌ڵه بكات و گوتی:
"ئه‌مڕۆ (دوێنێ) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیای له ئه‌نقه‌ره بانگێشتی وه‌زاره‌ت كردووه. هۆشداریی پێویستی دراوه‌تێ و هۆشداریینامهیهكی ده‌ستیی رادەستکراوە. توركیا له نزیكه‌وه چاودێریی رووداوه‌كانی ئه‌وێ ده‌كات".