Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند: "به شێوه‌یه‌كی راستگۆییانه كارده‌كه‌ین بۆسه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان به هه‌موو رهههندێكییهوه له‌گه‌ڵ توركیادا كه دۆستمانه".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كازاخستان، نورسوڵتان نازارباێڤ له سۆچی، پوتین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژامه‌وانیدا باسی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا-توركیا.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا پوتین گوتى: "به شێوه‌یه‌كی راستگۆییانه كارده‌كه‌ین بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان به هه‌موو رهههندێكییهوه له‌گه‌ڵ توركیادا، كه دۆستمانه و ماوه‌ی ساڵانێكی زۆره هه‌ماهه‌نگی بێ وێنه‌مان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه. دوواین سه‌ردانی سه‌ركۆماری توركیا بۆ رووسیا ته‌نیا بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان نەبووه، به‌ڵكو نیشانی‌دا كه هه‌ردوولا خوازیاری كارێكی گشتگیرن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان".
هاوكات سه‌رۆكی رووسیا پوتین، سوپاسی سه‌رۆكی كازاخستان نازارباێڤ-ی كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا.
لای خۆشیه‌وه نازارباێڤ خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به چاكبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ.