Selen Temizer,Ramal Abdullah Mahmood
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
ئاستانا - AA
له گه‌ڕی نۆیه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا له‌باره‌ی سووریا كه له كازاخستان سازكرا، توركیا، رووسیا و ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی و پاراستنی ئاگربه‌ست، هه‌روه‌ها گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی كاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له ئه‌نقه‌ره و مانگی داهاتووش كۆبوونه‌وه‌ی گهرهنتیكاران له سۆچی سازبكرێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، ئه‌رژان ئاشیكباێڤ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی شاندی توركیا، رووسیا، ئێران، رژێم، ئۆپۆزسیۆن، ئوردن و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خوێندوه.
له راگه‌یه‌نراوی كۆتاییدا لایه‌نه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی، پاراستنی ئاگربه‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و گه‌یشتنی ره‌وشی گشتیی سووریا به سه‌قامگیری.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا گرنگی به ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی پێویست دراوه بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی، گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر به‌رده‌وامیدان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌ره‌ی نوسره و ئه‌و گرووپ و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به لیستی تیرۆری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه.
لایه‌نه‌كان له راگه‌یه‌نراوی كۆتاییدا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیووه كه له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م گرووپی كاری گه‌ڕان به دوای كه‌سانی بێسه‌روشوێن و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و ئازادكردنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان پێكهێناوه.
وڵاتانی دڵنیاییده‌ر به‌پێویستی ده‌زانن به مه‌به‌ستی نیشاندانی نیازپاكی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان هه‌نگاوی هاوبه‌ش بنێن.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، ئه‌رژان ئاشیكباێڤ رایگه‌یاند كه گرووپی كاركردن له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو له ئه‌نقه‌ره كۆده‌بێته‌وه.