Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، گوتارێکی پێشکەشکرد.
بینالی یڵدرم لە گوتارەکەیداگوتی: "به توندی و به‌نه‌فرین ئیدانه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ین كه گولـلەبارانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و بێ‌تاوان ده‌كات، له‌كاتێكدا خۆپیشاندانی ئاشتیانه ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌هه‌مان شێوه ئیدانه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه به‌نزین به ئاگری ئاشتیی ناوچه‌كه‌دا ده‌كات".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم هەروەها گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت وڵاتانی ئیسلامی چاو به‌و پهیوهندیانهیاندا بخشێننه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یانه. جیهانی ئیسلامی ناچاره دژ به‌و سته‌مكارانه مرۆڤایه‌تی، یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌بوون نیشان بدات. نابێت دژ به‌و سته‌مه بێده‌نگ بمێنین. توركیا بێ ده‌نگ نه‌بووه و نابێت دژ به‌و سته‌مه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، گوتەبێژی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لەبارەی "جەژنانەی خانەنشینان"ەوە روونکردنەوەگەلێکیان داوە کە سەریان لە هاووڵاتییان شێواندووە و گوتی: "گوتەی ئاک پارتی سەنەدە. لەنێو ئاک پارتیدا کە گوتەیەک لە دەم دەرچوو، جێبەجێدەکرێت. لەوبارەیەوە بڕیاردراوە و ساڵانە دوو جار، بێ ئەوەی سەیری ئەوە بکرێت کە مووچەی خانەنشینییەکەیان هەر بڕێکە، هەزار لیرە جەژنانە دەدرێتە هەر خانەنشینێکمان. نوقتە سەری دێڕ".
بینالی یڵدرم هەروەها گوتی: "كه‌سوكاری شه‌هید و غازییه‌كان، ئه‌و سه‌رباز، عه‌ریف و گوندپارێزە کاتییانەی كه خانه‌نشین بوون، ئه‌وانه‌ی مانگانه‌ی شه‌ره‌فیان هه‌یه، وه‌رزشوانانی پاڵهوانییەتی، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان كه مانگانه‌یان هه‌یه به هۆی زیانی تیرۆره‌وه له‌و جه‌ژنانه‌یه سوودمه‌ند ده‌بن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا راشیگەیاند "لەم رۆژانەدا قسەوقسەڵۆکێک دەکەن. با گەلەکەم ئەمە بزانێت. دەڵێن با بۆ سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڵبژێرین ئەوەی دیکەی گرنگ نییە. ئەوەی کە دەمێنێتەوە زۆر گرنگە. پەرلەمانیش لەم خولەدا وای لێدێت کە هێندەی سەرۆکایەتی کۆمار گرنگیی دەبێت. چونکە کە پەرلەمان بەهێز بێت، ئەو یاسایانە دەردەکات کە دەسەڵاتی جێبەجێکردن پێویستی پێیەتی، رێگەی بۆ دەکاتەوە. هەموو پێکەوە بە سەر و بە گیان، بە یاسادانان و جێبەجێکردنەوە لە پێناو بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی ٢٠٢٣دا کاردەکەین".