Dmitri Chirciu
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
یەریڤان ـ AA
وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو رایگەیاند کە پرۆسەی کشانەوەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە ناوچەی ئارام لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا لە پێش ماوەی دیاریکراو کۆتایی ھاتووە.
شۆیگو، لە میانی سەردانێکیدا بۆ یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، سەبارەت بە دۆخی باکووری رۆژھەڵاتی سووریا قسەی کرد.
وەزیری بەرگریی رووسیا جەختی کردەوە لەوەی کە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە ناوچەی ئارام لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا کشاونەتەوە، ئەو گوتی: " کشانەوەی چەکدارەکان لەو ناوچەیەی کە رێڕەوی ئارامی لێ دروست دەکرێـت لە پێش ماوەی دیاریکراو کۆتایی ھات. پۆلیسی سەربازی رووسیا و پاسەوانی سنووری سووریا چونەتە ئەو شوێنانە".