Eşref Musa
26 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2020
رەئس عەین - AA
لە ئاكامى تەقينەوەى ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەى رەئس عەین (سەرێ كانى) باكوورى سووريا، شەش كەس كە يەكێكيان منداڵێك بوو كوژران و سێ سڤيلی دیكه برينداربوون.
لە ناوەندى شارۆچكەى رەئس عەین كه دەكەوێتە بەرامبەر شارۆچكەى جەيلانپنار سەر بە پارێزگاى ئورفا، ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراو تەقييەوە.
لە ئاكامى هێرشە تيرۆريستييەكەدا، شەش كەس كە يەكێكيان منداڵێك بوو كوژران و سێ سڤيل برينداربوون.
پێش دوو رۆژ لە رەئس عەین دوو هێرشى تيرۆريستيى دوابەدواى يەك، كوژرانى دوو سڤيل و برينداربوونى ١١ى ديكەى لێكەوتەوە.
هێزە ئەمنييە خۆجێیەکان كە دەستيان بە لێكۆڵينەوە كردووە لە شوێنى تەقينەوەكە، ئەگەرى ئەوەيان داناوە كە تەقينەوەكە لەلايەن يەپەگە/پەكەكە-وە ئەنجامدرابێت.
لە ١٢ى تشرينى يەكەمى ساڵى ٢٠١٩وە ناوەندى شارۆچكەى رەئس عەین (سەرێ كانى) لە رێگەى ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتييەوە لە تيرۆر پاككراوەتەوە.