تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان ٣٢ ملیۆن و ٧٩٢ هەزار کەسی تێپەڕاند
- ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتە، ٣٢ ملیۆن و ٧٩٢ هەزار و ٥٠٥ کەس و، ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوە گەیشتە، ٩٩٣ هه‌زار و ٩٧١ كه‌س، هەروەها ٢٤ ملیۆن و ١٩٠ هەزار و ٥٩٨ كه‌س پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٣٢ ملیۆن و ٧٩٢ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٩٩٣ هه‌زار و ٩٧١ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٢ ملیۆن و ٧٩٢ هه‌زار و ٥٠٥ كه‌س، ٢٤ ملیۆن و ١٩٠ هەزار و ٥٩٨ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و ٦٠٧ هەزار و ٩٣٦ کەسیش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ٢٤٤ هه‌زار و ١٨٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٠٨ هەزار و ٤٤٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''هيندستان پێنج ملیۆن و ٩٠٨ هەزار و ٧٤٨ حاڵه‌ت، بەڕازيل چوار ملیۆن و ٦٩٢ هەزار و ٥٧٩ حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و ١٤٣ هەزار و ٥٧١ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٧٩٨ هەزار و ٣١٧ حاڵه‌ت، پێرو ٧٩٨ هەزار و ٥٨٤ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٧٣٥ هەزار و ١٩٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٢٠ هەزار و ٨٥٨ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٦٩١ هەزار ٢٣٥ حاڵه‌ت، کۆماری ئەفریقای باشوور ٦٦٨ هەزار و ٥٢٩ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٥١٣ هەزار و ٣٤ حاڵه‌ت، چیلی ٤٥٣ هەزار و ٨٦٨ حاڵه‌ت، ئێران ٤٣٩ هەزار و ٨٨٢ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٤٢٣ هەزار و ٢٣٦ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣٥٦ هەزار و ٧٦٧ حاڵه‌ت، عێراق ٣٤١ هەزار و ٦٩٩ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣٣٢ هەزار و ٣٢٩ حاڵه‌ت، توركیا ٣١١ هەزار و ٤٥٥ حاڵه‌ت، پاكستان ٣٠٩ هەزار و ٥٨١ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٣٠٦ هەزار و ٢٣٥ حاڵه‌ت فلیپین ٣٠١ هەزار ٢٥٦ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٤٠ هه‌زار و ٧٠٩ حاڵه‌ت، هیندستان ٩٣ هه‌زار و ٤٤٠ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٥ هه‌زار و ٨٤٤ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤١ هه‌زار و ٩٣٦ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٨٠١ حاڵه‌ت، پێرو ٣٢ هه‌زار و ٣٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣١ هه‌زار و ٦٦١ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٣١ هه‌زار و ٢٣٢ حاڵه‌ت، ئێران ٢٥ هەزار و ٢٢٢ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٥ هه‌زار و ١٠٣ حاڵه‌ت، رووسیا ٢٠ هه‌زار و ٢٢٥ حاڵه‌ت، كۆماری ئەفریقای باشوور ١٦ هه‌زار و ٣١٢ حاڵه‌ت، ئەرجەنتین ١٥ هەزار و ٢٠٨ حاڵەت، چیلی ١٢ هه‌زار و ٥٢٧ حاڵه‌ت، ئیکوادۆر ١١ هەزار و ٢٣٦ حاڵەت و ئیندۆنێزیا ١٠ هەزار و ٣٠٨ حاڵەت''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن