Fatma Esma Arslan
19 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2021
داکار - AA
لە ئاکامی ھێرشێکدا بۆسەر کاروانێکى سڤیل و ھێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی ساحیلی بۆرکینافاسۆ، ٤٧ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیكهم ١٩ کەسی دیكهش بریندار بوون.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی بورکینافاسۆوە بڵاوکراوەتەوە، کاروانێک کە سەرباز و خۆبەخشانی ھێزی بەرگریی مەدەنی دەگواستەوە، لە ناوچەی گۆرگادژی لە شارۆچکەی سۆوم دوچاری ھێرشێکی تیرۆریستی بووەتەوە.
راگەیەندراوەکە، ئەوەشی ئاشکراکردووه، کە ھێرشەکە گیان لەدەستدانی ٣٠ كهسی سڤیل، ١٤ كارمهندی هێزه ئەمنییهكان و سێ خۆبەخش کە ھاوکاریی ھێزە ئەمنییەکانیان كردووه، لێکەوتووەتەوە.
ئەوەش خرایەڕوو کە لە دوای ئەو ھێرشەی کە برینداربوونی لانیكهم ١٩ کەسی لێکەوتووەتەوە، ھێزە ئەمنییەکان ٥٨ تیرۆریستیان لە چالاکی خستووە.
گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئەلقاعیدە و داعش کە لە وڵاتی مالی دراوسێ کردەی تیرۆریستی ئەنجامدەدەن، لە ساڵی ٢٠١٥وە بە بەردەوامی ھێرش دەکەنە سەر باکوور و رۆژھەڵاتی بورکینافاسۆ.