Sefa Şahin
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا دوو هەزار و ١٩٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٧٥ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٣٢ هەزار و ٩١٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، دوو هەزار و ١٩٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٥ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٦١٨ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣١٦ هەزار و هەشت کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٣ مليۆن و ٣٥٠ هەزار و ٨٠١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٦٣ هەزار و ٩٩٩ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە نۆ هەزار و ٨٧٤ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣٨ هەزار و ١١٧ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٧٨٠ نەخۆش.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٥٠،٨ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٧،١ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٣،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٩ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٧يـه.
- " ژمارەى ئەو نەخۆشانەمان كە دۆخيان ناجێگيرە و ژمارەى نەخۆشە چالاكەكانمان بەردەوامە لە هەڵكشان".
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ئەمڕۆ دوو هەزار و ١٩٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. ژمارەى ئەو نەخۆشانەمان كە دۆخيان ناجێگيرە و ژمارەى نەخۆشە چالاكەكانمان بەردەوامە لە هەڵكشان. بۆ ئەوەى هەڵكشانى ناوچەيى پەتاكە رابگرين، دەبێت پێكەوە بەرەنگارى ببينەوە. بۆ ئەمڕۆ جگە لە پابەندبوون چەكى بەهێزترمان نييە. با خۆمان لە دژى پەتاكە رێكبخەين".