Ankara
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەری پزیشکی چاكبوونەتەوە، ٣٢ مليۆنى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، لە سەرانسەرى جيهان ٣٢ مليۆن و هەزار و ٣١٣ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.
ریزبەندیى ئەو پێنج وڵاتەى كە زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە كۆرۆنا تیایاندا تۆماركراوە لە هەمان كاتدا بەرزترين ژمارەى چاكبوونەوەى تێدا تۆماركراوە، بەمشێوەيەیه: لە هيندستان (حەوت مليۆن و ١٥٩ هەزار و ٥٥)، لە ئەمريكا (پێنج مليۆن و ٧٨١ هەزار و ٤٥١)، لە بەڕازيل (چوار مليۆن و ٨٣٥ هەزار و ٩١٥)، لە رووسيا (يەك مليۆن و ١٤٦هەزار و ٩٦) و لە كۆلۆمبيا (٩١٥ هەزار و ٤٥١) تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
هاوكات لە توركيا ٣١٦ هەزار و هەشت تووشبوو بەسەر كۆرۆنادا سەركەوتوون.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له چین سهریههڵدا، دوای ئهوهی به تهواوی جیهاندا بڵاوبوویهوه، بووه پهتایهكی جیهانگیر. تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ژمارەى تووشبووان ٤٣ مليۆن و ٤٠٠ هەزار كەسى تێپەڕاندووە و زياتر لە يەك مليۆن و ١٦١ هەزار تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.