ئيسپانيا.. بارى نائاسايى بە هۆى كۆرۆناوە تاكو ٩ى ئايار درێژكرايەوە
بە گوێرەى ئەو ئامارانەى كە دوێنێ وەزارەتى تەندروستيى ئيسپانيا بڵاويكردبووەوە، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەكە بۆ يەك مليۆن و ١٣٦ هەزار حاڵەت بەرزبووەتەوە و كۆى گشتيى ٣٥ هەزار و ٤٦٦ كەس بە ڤايرۆسەكە گيانيان لەدەستداوە.
Madrid
مەدريد - AA
پەرلەمانى ئيسپانيا، بارى نائاسايى كە لەلايەن حكوومەتى هاوپەيمانى چەپڕەوەوە بەهۆى بەرزبوونەوەى ژمارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) راگەيەندرابوو، تاكو ٩ى ئايار درێژكردەوە.
لەو دەنگدانى كە لەسەر درێژكردنەوەى بارى نائاسايى لە پەرلەمانى ئيسپانيا بەڕێوەچوو، لە ٣٥٠ ئەندام پەرلەماندا، ١٩٤ى بە "بەڵێ"، ٩٩ ئەندام دەنگى نەدا و ٥٣ ئەنداميش بە "نەخێر" دەنگيان دابوو.
جگە لەوە بڕيارێكى هاوپێچ لەسەر سەرۆكوەزيران پێدرۆ سانچێز دەركرا كە دەبێت دوو مانگ جارێك بێتە ئەنجوومەنى گشتيى و زانيارى لەسەر پێشهاتەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا بدات.
لە ئيسپانيا، يەكەمجار بارى نائاسايى بەهۆى پەتاى كۆرۆنا لە ١٤ى ئادار بۆ ٢١ حوزەيران راگەيەندرا.
جێگەى باسە، بە گوێرەى ئەو ئامارانەى كە دوێنێ وەزارەتى تەندروستيى ئيسپانيا بڵاويكردبووەوە، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەكە بۆ يەك مليۆن و ١٣٦ هەزار حاڵەت بەرزبووەتەوە و كۆى گشتيى ٣٥ هەزار و ٤٦٦ كەس بە ڤايرۆسەكە گيانيان لەدەستداوە.