Emre Gürkan Abay,Ali Cura
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
مۆسكۆ - AA
سەرۆكى رووسيا، ڤلادیمير پوتين، رايگەياند پێويستە ئازەربايجان و ئەرمينيا لە سەر مێزى گفتوگۆ دابنيشن و گوتى، "پێويستە ئازەربايجان و ئەرمينيا، لە چوارچێوەى گرووپى مينسك كە توركياشى تێدايە، لە رێگەى گفتوگۆوە بگەن بە چارەسەر".
پوتين، لە ميانى بەشداريكردنى لە چالاكى "رووسيا بانگەواز دەكات" کە لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، وەڵامى پرسيارەكانى نوێنەرانى كۆمپانياكانى وەبەرهێنانى دايەوە.
پوتينن بەرگریی لەوە كردەوە كە يەكەم پێكدادان لە قەرەباغ لە بابەتى نەتەوايەتييەوە دەستی پێكردووە و گوتى، "ئيدارەى يەكێتى سۆڤێتيش، بڕيارێكى كاريگەريان وەرنەگرتووە كە ئاسايشى خەڵكەكە بپارێزێت، ئەرمينيا خۆى چەكى گرتووەتە دەست و هەنگاوى ناوە".
سەرۆكى رووسيا، سەبارەت بە چارەسەر قەيرانەكە جەختى لەوە كردەوە كە سەرەتا پێويستە پێكدادانەكان بوەستێنرێن و هەردوولا لەسەر مێزى گفتوگۆ دابنيشن و گوتى، "پێويستە ئازەربايجان و ئەرمينيا، لە چوارچێوەى گرووپى مينسك كە توركياشى تێدايە، لە رێگەى گفتوگۆوە بگەن بە چارەسەر".