Ahmet Furkan Mercan
02 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
ئيدلب - AA
هێرشی ئاسمانی و زەمینی رووسيا و رژێمى ئەسەد لە بەرەبەيانى ئەمڕۆوە بۆ سەر ناوچە سڤيل نشينەكانى سنوورى ناوچەى كەمكردنەوەى گرژييەكانى ئيدلب بەردەوامە. هێرشەكان كوژرانى ١١ سڤيلى لێكەوتەوە.
خانەی چاودێریکردنی فڕۆکەکان کە سەر بە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە بەرەيانى ئەمڕۆوە هێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر شارۆچكەى سەراقيب، گوندەكانى داديح، مەرديح و نەيرەب لە شارەدێی سەرمين سەر بە شارۆچكەى دارەت عيززە لە حەلەب.
- هێرشەكانى رووسيا كوژرانى نۆ سڤيل و هێرشەكانى رژێم كوژرانى دوو سڤيلى لێكەوتەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانیی ئیدلب (كڵاو سپييەكان) دەستکەوتوون، لە ئاکامی ھێرشى فڕۆكە جەنگييەكانى رووسيا بۆ سەر شارۆچكەى سەرمين لە ئيدلب، هەشت كەسى سڤيل و لە عورم كوراش كەسێكى سڤيل گيانى لەدەستداوە.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی كه چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، ئه‌و سڤیلانه‌یان بۆ ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان گواستووه‌ته‌وه كه له‌ژێر داروپه‌ردووی به‌ته‌واوه‌تی رووخاوی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبووندا ماونه‌ته‌وه. مه‌ترسیی ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردومانه‌كانه‌وه ژماره‌ی كوژراوه‌كان به‌رزبێته‌وه.
لەلايەكى ديكەوە رژێمى ئەسەد، هێرشى ئاسمانى كردە سەر گوندەكانى خاس، دێر سونبول، بەراع، مەغارا، ترەنبە و جوباس لە شارەدێكانى كەفرنەبيل و بيننەشى سەر بە شارۆژكەى جسرشغور. لە گوندەكانى بيننەش و مەستومە دوو كەس گيانيان لەدەستداوە.