Ahmet Sertan Usul
25 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٥٨ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢١ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ١٩٣ ههزار و ١١٥ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ پێنج ههزار و ٤٦ بهرزبووهتهوه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا خۆدهگرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٥٢ هەزار و ٣٠٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. دەرەنجام، هەزار و ٤٥٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٧٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٢١ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، سێ مليۆن و ١٣٥ هەزار و ٤٢٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٩٣ هەزار و ١١٥ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە پێنج هەزار و ٤٦ حاڵهت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٩٤١ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٣٦٩ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ١٦٥ هەزار ٧٠٦ نەخۆش.
- "ژمارەى حاڵەتە نوێیەكانى تووشبوون ئەوەمان نيشاندەدات كە پابەندبوون كەمبووەتەوە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "هەڵکشانێک روويدا لە ژمارەى نەخۆشەكانى ژێر چاودێرى چڕ. بەڵام لە مانەوە و كۆى كاتى چارەسەرى نەخۆشەكانمان لە چاودێرى چڕدا کەمبوونەوە هەيە. ژمارەى حاڵەتە نوێیەكانى تووشبوون ئەوەمان نيشاندەدات كە پابەندبوون كەمبووەتەوە. ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون لە جيهاندا لە هەڵكشاندايە. با لە توركيا هەواڵى خۆش بدەين".