Alper Atalay
26 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی یه‌كه‌مین پشكنیندا به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وت په‌رله‌مانتارێكمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بووه. ئه‌و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه و ره‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه واژووی هه‌ردوو بریكاری هاوسه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا حه‌قی ساروهان ئۆڵوچ و مێراڵ دانش بێشتاش'ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له په‌رله‌مان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سپێكی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامی پشكنینی كارگوزارێك كه له‌و نهۆمه كار ده‌كات كه فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ی لێیه پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، تیایدا نووسراوه: "دوای ئه‌مه بڕیار درا پشكنین بۆ چایخانه، كارمه‌ندانی نهۆمه‌كه، راوێژكار و په‌رله‌مانتاران بكرێت. له‌و میانه‌یه‌دا و له ئه‌نجامی یه‌كه‌مین پشكنیندا به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وت په‌رله‌مانتارێكمان تووشی كۆرۆنا بووه. ئه‌و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه و ره‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت. به‌م هۆیه‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م په‌تایه ره‌چاوی به‌ستنی ده‌مامك، دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاكوخاوێنی ده‌كه‌ین".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په ئاشكرا نه‌كراوه، كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.