Nazlı Yüzbaşıoğlu
25 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا، حامى ئاكسۆى رایگەیاند، وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا لە "راپۆرتى وڵاتانى تيرۆرى ٢٠١٩"دا هەوڵيداوە پەردەپۆشى لەسەر ئەوە بكات كە يەپەگە و پەكەكە هەمان رێكخراوى تيرۆريستين و رايگەياند، "ئەم هەڵوێستە، بە واتاى خۆشاردنەوە دێت لە دانپێدانان لەسەر پێناسەى تيرۆريستيى يەپەگە، لەوە زياتر دانپێدانێكە لەسەر هەماهەنگى نێوان ئەمريكا و ئەم رێكخراوە تيرۆريستييە".
ئاكسۆى، بە نووسراوێک وەڵامى پرسيارى تايبەت بە راپۆرتى ٢٠١٩ى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا لەسەر تيرۆر دایەوە.
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا، ئاماژەى بەوە كردووە كە لە راپۆرتى ٢٠١٩ى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكادا لەسەر تيرۆر باس لە بەرەنگاربوونەوەى توركيا لە دژى رێكخراوى تيرۆريستى داعش و چەكدارە تيرۆريستە بيانييەكان كراوە و جەختى لەسەر ئەوەش كردووەتەوە كە پەكەكە، لە دەرەوە و ناوەوەى توركيا لە هێرشى تيرۆريستى بۆ سەر بەرژەوەندييەكانى ئەنقەرە بەردەوامە.
ئاكسۆى، دووپاتى كردەوە كە هێزە ئەمنييەكانى توركيا "تاكە وڵاتە كە رووبەڕووى داعش بوونەتەوە" و رايگەياند، "جگە لەوە توركيا بە رێگرتن لە جوڵەكانى چەكدارە تيرۆريستە بيانييەكان كارێكى جيددى بۆ ئاسايشى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى كردووە. لەلايەكى ديكەوە توركيا لە ئۆپەراسيۆنەكانى ئەو ديو سنوور لە بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر گەورەترين رێكارى گرتووەتە بەر بۆ زيان نەگەياندن بە خەڵكى سڤيل".
- "كاردەكرێت بۆ داپۆشينى ئەوەى كە يەپەگە و پەكەكە هەمان رێكخراوى تيرۆريستين"
لە نووسراوەكەى ئاكسۆيدا هاتووە: "ئەمریکا لە راپۆرتى وڵاتانى تيرۆريزمى ٢٠١٩"دا هەوڵيداوە پەردەپۆشى لەسەر ئەوە بكات كە يەپەگە و پەكەكە هەمان رێكخراوى تيرۆريستين و رايگەياند، "ئەم هەڵوێستە، ماناى بە خۆشاردنەوە دێت لە دانپێدانان لەسەر پێناسەى تيرۆريستيى يەپەگە، لەوە زياتر دانپێدانێكە لەسەر هەماهەنگى نێوان ئەمريكا و ئەم رێكخراوە تيرۆريستييە".
- "سەرەڕاى ئەو هەموو بەڵگەيەى كە لەسەر رێكخراوى تيرۆريستى فەتۆ پێشكەشكراوە بەڵام ديسان ئاماژەى پێنەكراوە"
ئاكسۆى، ئاماژەى بەوە كرد كە لە راپۆرتەكەدا هەر وەكو ساڵانى پێشوو ناوى رێكخراوى تيرۆريستيى فەتۆ نەهێنراوە و رەخنە ئاراستەى توركيا كراوە لەبەرامبەر ئەو رێكارانەى لەبەرامبەر ئەو رێكخراوە تيرۆريستييە گرتوويەتیيە بەر و ئاشكرايكرد، "ئەم دۆخە، بەڵگەيەكە لەسەر ئەوەى ئەمريكا هێشتا بەردەوامە لەسەر هەڵوێستى بەهەند وەرنەگرتن لە هەوڵى كودەتاکەی ١٥ى تەمووزدا. سەرەڕاى ئەو هەموو بەڵگەيەى كە لەسەر رێكخراوى تيرۆريستى فەتۆ پێشكەشكراوە بەڵام ديسان ئاماژەى پێنەكراوە".