01 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) دە مليۆن و ٥٠٠ هەزار کەسى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى پهیوهست بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكان، ژمارهی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهان بۆ دە مليۆن و ٥٠٥ هەزار و ٣٩٩ حاڵهت بەرزبووەتەوە.
زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە دوو مليۆن و ٧٠٢ هەزار و ٤١٥ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە.
لهدوای ئەمريكاش هەر يەك لە بەڕازيل (يەك مليۆن و ٣٨٣ هەزار و ٦٧٨)، لە رووسيا (٦٤٧ هەزار و ٨٤٩)، لە هيندستان (٥٨٥ هەزار و ٢٢٠)، لە بەريتانيا (٣١٢ هەزار و ٦٥٤)، لە ئيسپانيا (٢٩٦ هەزار و ٣٥١)، لە پيرو (٢٨٢ هەزار و ٣٦٥)، لە شيلى (٢٧٩ هەزار و ٣٩٣)، لە ئيتاڵيا (٢٤٠ هەزار و ٥٧٨)، لە ئێران (٢٢٧ هەزار و ٦٦٢)، لە مەكسيك (٢٢٠ هەزار و ٦٥٧) و لە پاكستان (٢٠٩ هەزار ٣٣٧) حاڵهتى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراون.
هاوكات لە توركيا ١٩٩ هەزار و ٩٠٦ حاڵهتى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراوە.
ئەو وڵاتانەى كە لە سەرووى ٥٠ هەزار حاڵەتى تووشبوونيان تێدا تۆماركراوە بەم شێوەيە: "ئەڵمانيا (١٩٥ هەزار و ٦٥٦)، سعووديە (١٩٠ هەزار و ٨٢٣)، فەڕەنسا (١٦٤ هەزار و ٨٠١)، بەنگلاديش (١٤٥ هەزار و ٤٨٣)، باشوورى ئەفريقا (١٤٤ هەزار و ٢٦٤)، كەنەدا (١٠٤ هەزار و ١٤٤)، قەتەر (٩٦ هەزار و ٨٨)، كۆلۆمبيا (٩٥ هەزار و ٤٣)، چين (٨٣ هەزار ٥٣١)، سويد (٦٧ هەزار و ٦٦٧)، ميسر (٦٦ هەزار و ٧٤٥)، ئەرژەنتين (٦٢ هەزار و ٢٦٨)، بيلارووسيا (٦٢ هەزار و ١١٨)، بەلجيكا (٦١ هەزار و ٤٢٧)، ئيكوادۆر (٥٦ هەزار و ٤٣٢)، ئيندۆنيزيا (٥٦ هەزار ٣٨٥) و هۆڵەندا (٥٠ هەزار و ٢٧٣) حاڵەت".
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سهریههڵدا، تا ئێستا له نزیكهی ٢٠٠ وڵات و ههرێمدا بڵاوبووهتهوه.
هاوكات ژمارهی ئەو كەسانەى بەهۆى تووشبوون به پهتاكه لە سەرانسەرى جيهان گيانيان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٥١٠ هەزار و ٨٧٤ كەس.
ههروهها پێنج مليۆن و ٧٢٧ هەزار و ٦٦١ تووشبووى پهتاكه چاكبوونەتەوە و لەئێستاشدا، چوار مليۆن و ٢٦٦ هەزار و ٨٦٤ نەخۆش چارەسەر وهردهگرن.