توركيا.. ١٧٠ هەزار و ٥٩٥ تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە
- له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٥٦ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٩٧ هه‌زار و ٢٣٩ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ پێنج هه‌زار و ٩٧ به‌رزبووه‌ته‌وه.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٥٦ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٩٧ هه‌زار و ٢٣٩ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ پێنج هه‌زار و ٩٧ به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌توركیا خۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٤٨ هەزار و ٣٠٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. دەرەنجام، هەزار و ٣٥٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤١٣ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١٥ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، سێ مليۆن و ٢٨٠ هەزار و ١٤٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٩٧ هەزار و ٢٣٩ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە پێنج هەزار و ٩٧ حاڵه‌ت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٩٩٦ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٣٨١ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ١٧٠ هەزار ٥٩٥ نەخۆش.
- "نابێت هاوين ببێتە هۆی خاوبوونەوە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ژمارەى حاڵەتە نوێیه‌كانى تووشبوون بەراورد بە دوێنێ ١٦ و بەراورد به پێرێ ٤٠ حاڵه‌ت كه‌مبووه‌ته‌وه. له كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵەتەكانى تووشبووندا بەپێى پێويست خێرا و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا به تەواوەتى پابەند نیين. نابێت هاوين ببێتە هۆی خاوبوونەوە".