Bayram Altuğ
30 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2020
جنێڤ - AA
بهڕێوهبهری گشتيى رێكخراوى تەندروستيى جيهانى، دكتۆر تيدرۆس ئادهانۆم گيبريسوس، دەربارەى ڤايرۆسى كۆرۆنا گوتى: "هێشتا خراپترين دۆخ نەهاتووە. دڵتەنگم كە ئەمه دەڵێم. بەڵام لەم بارودۆخەدا نيگەرانين لە هاتنى خراپترين دۆخ".
دكتۆر تيدرۆس ئادهانۆم گيبريسوس لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا كە لە رێگەى ڤيديۆكۆنفڕانسەوە لە ناوەندى رێكخراوى تەندروستيى جيهانى لە جنێڤ سازكرابوو، رايگەياند، لە سەرانسەرى جيهاندا ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون ١٠ مليۆن و ژمارەى گيانلەدەستدانيش نيو مليۆنى تێپەڕاندووە.
گيبريسوس دەربارەى پەتاكە رایگهیاند: "نيشانەكانى پێدانى زانيارى نادرووست و به سياسيكردنى پهتا جیهانگیرهكهمان بينى".
راشیگهیاند: "مەترسيدارترین پرسيار كە لە مانگەكانى داهاتوودا رووبەڕووى وڵاتان دەبێتەوە ئەوەيە چۆن لەگەڵ ئەو ڤايرۆسە دەژين. ئەمە قۆناغێكی ئاساييى نوێيە".
بهڕێوهبهری گشتيى رێكخراوى تەندروستيى جيهانى، ئاماژەى بە كۆتايينەهاتنى ڤايرۆسەكە بهمنزیكانه كرد و گوتى: "راستييە تاڵهكه ئەوەيە كە كۆتاييهاتنى ئەم پەتايە نزيكيش نييە".
سەبارەت بە خێرايى بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسەكە و سەركەوتنى وڵاتەكان لە بەڕەنگاربوونەوەى پهتاكهدا، دكتۆر تيدرۆس ئادهانۆم گيبريسوس گوتى: "هەرچەندە لە چەند وڵاتێكدا بەرەوپێشچوونێك تۆماركراوە بەڵام لە راستيدا لەسەر ئاستى جيهان پهتاكه لە خێرابووندايە".