سياسەت, جيهان

ترەمپ پەيوەندى ئەمريكاى لەگەڵ رێكخراوى تەندروستيى جيهانى كۆتايى پێهێنا

- "ئەو خاكانەى كە چين لە زەرياى هێمندا بە رێگەى ناياسايى داواى خاوەندارێتى دەكات، هەڕەشە لە بازرگانى نێودەوڵەتى و ئازادى هاتوچۆ دەكەن. جگە لەوە چين، ئەو بەڵێنەى جێبەجێنەكرد كە بە جيهانى دا بۆ پاراستنى ئۆتۆنۆمى هۆنگ كۆنگ".

Dildar Baykan  | 30.05.2020 - نوێکردنەوە : 30.05.2020
ترەمپ پەيوەندى ئەمريكاى لەگەڵ رێكخراوى تەندروستيى جيهانى كۆتايى پێهێنا

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، رايگەياند كەوا رێكخراوى تەندروستيى جيهانى داواكارييەكانى ئەمريكا بۆ "چاكسازييەكى بنچينەيى" ئەنجامنەداوە و گوتى، "ئەمڕۆ پەيوەنديمان لەگەڵ رێكخراوى تەندروستيى جيهانى كۆتايى هاتووە".

ترەمپ، بە مەبەستى راگەياندنى ئەو هەنگاوانەى كە لە دژى چين دەينێن لە كۆشكى سپى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رێكخست.

ترەمپ، ئاماژەى بەوەكرد كە چين بە درێژايى ساڵانێك "سوودمەند بووە لە ئەمريكا" و ئەمە لە سەردەمى سەرۆكى پێشوو باراك ئۆباما زياديكردووە و گوتى: " هەبوونى چين لە دۆخى "ئەو وڵاتانەى كە لە پێشكەوتندان" لە لايەن رێكخراوى بازرگانى جيهانى، سوودى زۆرى بۆ ئەو وڵاتە هەبووە."

دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە هەڵوێستى چين لە دەرياى باشوورى چين گوتى، "ئەو خاكانەى كە چين لە زەرياى هێمندا بە رێگەى ناياسايى داواى خاوەندارێتى دەكات، هەڕەشە لە بازرگانى نێودەوڵەتى و ئازادى هاتوچۆ دەكەن. جگە لەوە چين، ئەو بەڵێنەى جێبەجێ نەكرد كە بە جيهانى دا بۆ پاراستنى ئۆتۆنۆمى هۆنگ كۆنگ".

ترەمپ، ئاماژەى بەوەكرد كە پەيوەندييەكى "كراوە و كاريگەريان" لەگەڵ چين دەوێت بەڵام لەگەڵ جێبەجێكردنى ئەمە پێويستە بەرژەوەندييە نيشتيمانييەكان بپارێزن و گوتیشى: "حكومەتى چين بەبەردەوامى ئەو بەڵێنەى بەجێنەگەياندووە كە بە ئێمە و چەند وڵاتێكى ديكەيان داوە. ئەمە راستييەكى ئاشكرايە و نابێت نەبينرێت و بەلاوە بنرێت".

- "چين، بۆ بەهەڵە ئاراستەكردنى جيهان فشارى خستووەتە سەر رێكخراوى تەندروستى جيهانى"

ترەمپ، چينى وەك بەرپرسيارلە پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گرت و گوتى: "بەرپرسانى چينى، بەرپرسيارێتى خۆيانيان لە بەرامبەر رێكخراوى تەندروستى جيهانى بەجێ نەگەياند و بۆ بەهەڵە ئاراستەكردنى جيهان فشاريان خستووەتە سەر رێكخراوەكە".

ترەمپ، ئەوەشى وەبيرهێنايەوە كە لەسەرتاى پەتاكەوە گوێ بە رێكخراوى تەندروستيى جيهانى نەداوە و قەدەغەى گەشتكردنى بۆ چينى جێبەجێكردووە و گوتى:

"چين باڵادەستييەكى رەهاى لەسەر رێكخراوى تەندروستى جيهانيدا هەيە. ئەمريكا ساڵانە نزيكەى ٤٥٠ مليۆن دۆلار هاوكارى بۆ رێكخراوەكە دابيندەكات، چين تەنها ٤٠ مليۆن دۆلاری داوە. داواى ئەنجامدانى چاكسازى بنچينەييمان لە رێكخراوەكە كرد بەڵام ئەوان جوڵانەوەيان رەتكردەوە. لەبەر ئەوەى رێكخراوى تەندروستيى جيهانى، ئەو ريفۆرم و چاكسازيە پێويستانەى ئەنجامنەداوە ئەمڕۆ ئێمە كۆتايى بە پەيوەنديمان لەگەڵ ئەو رێكخراوە دەهێنين. ئەو پارەيەى بۆ رێكخراوەكە تەرخانكراوە، دەيخەينە سەر دۆخە لە ناكاوە تەندروستييەكانى جيهان كە شايستەيانە".

- هەڕەشەى سزاى ئابوورى لە بابەتى هۆنك كۆنگ

لەبارەى هۆنك كۆنگەوە ترەمپ گوتى: "چين، فۆرماتى يەك وڵات و دوو سستەمى لە هۆنك كۆنگ گۆڕيوە بۆ يەك وڵات و يەك سستەم. لەبەر ئەوەش رێنمايى دەدەم بە ئيدارەكەم ئەو تايبەتمەندييەى دراوە بە سياسەتى هۆنك كۆنگ هەڵبگيرێت".

ترەمپ گوتيشى: "ئەمريكا، هەنگاوى پێويست دەنێت بۆ سزادانى چين و ئەو بەرپرسانەى هۆنك كۆنگ كە زيان بە ئۆتۆنۆمييەكەى هۆنك كۆنگ دەگەیەنن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن