جيهان

پۆمپيۆ سەردانى بەرزايیەكانى جۆلانى داگيركراوى كرد

مایک پۆمپيۆ بە سەردانى بۆ بەرزايیەكانى جۆلان كە خاكى سووريايە و لەلايەن ئيسرائيلەوە داگيركراوە، دەبێتە يەكەم وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا كە سەردانى ئەو ناوچەيە بكات.

Esat Fırat  | 19.11.2020 - نوێکردنەوە : 20.11.2020
پۆمپيۆ سەردانى بەرزايیەكانى جۆلانى داگيركراوى كرد

Quds

قودس - AA

وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا، مايك پۆمپيۆ، لە دووەم رۆژى سەردانەكەيدا بۆ ئيسرائيل لە دواى سەردانيكردنى كۆمەڵگەيەكى نيشتەجێبوونى جوولەکەکان لە كەناراوى رۆژئاواى داگيركراو، سەردانى بەرزاييەكانى جۆلانى كرد.

وەزارەتى دەرەوەى ئيسرائيل رايگەياند، پۆمپيۆ بە هێلیکۆپتەرێكى سەربازیى بە هاوەڵى وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل، جابى ئاشكنازى، گەيشتە بەرزاييەكانى جۆلان.

بە گوێرەى راگەیەنراوەکە، پۆمپيۆ لەوێ زانيارى دەربارەى ناوچەكەى لە بەرپرسان وەرگرتووە و سەیری ديمەنى چياى بەنتال-ى كردووە.

پۆمپيۆ بەم سەردانەى بۆ بەرزايیەكانى جۆلان كە خاكى سووريايە و لەلايەن ئيسرائيلەوە داگيركراوە، دەبێتە يەكەم وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا كە سەردانى ئەو ناوچەيە بكات.

بە گوێرەى هەواڵى دامەزراوەى مێديايى گشتيى ئيسرائيل، پۆمپيۆ و ئاشكنازى، لە بەرزاييەكانى جۆلان كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى هاوبەشيان ئەنجامداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın