Abdel Ra'ouf Daoud Abdel Ra'uof Arnaout,Ali Semerci,Mohammed Baqi Hussein
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی كه له سووریاوه فڕیوه، كایه‌ی ئاسمانیی ئیسرائیلی به‌زاندووه و له لایه‌ن سیستەمی به‌رگریی ئیسرائیله‌وه خراوه‌ته‌خواره‌وه و وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك، له چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی‌دا چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێرانیان له سووریا كردووه‌ته ئامانج.
له راگه‌یه‌نراوێكی سوپای ئیسرائیل‌دا ئاماژە بەوە کراوە کە له‌گه‌ڵ به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانیی ئیسرائیل‌دا، له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌وه چاودێریی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه ئێرانییەکە كراوه و دواتر خراوه‌ته‌خواره‌وه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، سوپای ئیسرائیل وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك، له چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی‌دا چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێرانی له سووریا كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه كه له خاكی سووریاوه ته‌قه له فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل كراوه.
تاکو ئێستا ئێران له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه.