Gamze Türkoğlu Oğuz,Mohammed Baqi Hussein
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گه‌ردوونناسان رایانگه‌یاند، پارچه به‌ردێكی گه‌ردوونی كه پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌بۆشایی ئاسماندا بینراوه، سبه‌ی به‌نزیك زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی BBC، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی كاتالینا كه سه‌ربه ده‌زگای گه‌ردوونناسیی ناسایه، پارچه به‌ردێكی به‌دیكردووه له بۆشایی ئاسماندا كه به "2018 CB" ناسراوه. به‌رده‌كه یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی دووریی نێوان مانگ و زه‌ویی بڕیوه كه ده‌كاته 69 هه‌زار و 700 كیلۆمه‌تر.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه "2018 CB" تیره‌كه‌ی 40 مه‌تر ده‌بێت و به‌نزیك زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر زه‌وی دروست ناكات.
پێشبینی ده‌كرێت كاتژمێر 1:27ی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی یەکشەممە به‌نزیك زه‌ویدا تێبپه‌ڕێت.