Emel Öz Gözellik
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دوای 15 ساڵ هاته نزیكترین خاڵ له زه‌ویه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "Space.com"، هه‌ساره‌ی سوور (مه‌ریخ) كه 57.6 ملیۆن كیلۆمەتر له زه‌ویه‌وه دووره له ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته نزیكترین خاڵ له زه‌ویه‌وه.
مه‌ریخ كه له كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا دوای هه‌ساره‌ی زه‌وی به چواره‌م هه‌ساره داده‌نرێت بۆ نزیكی له خۆر، 230 ملیۆن كیلۆمەتر له خۆره‌وه دووره.
له كاتێكدا هه‌ساره‌ی زه‌وی به 365 رۆژ به‌ده‌وری خولگه‌ی خۆردا ده‌سوڕێته‌وه، هه‌ساره‌ی مه‌ریخ به 687 رۆژ خولەکەی ته‌واو ده‌كات.
دوواینجار ساڵی 2003 مه‌ریخ به دووری 55.6 ملیۆن كیلۆمەتر هاته نزیكترین خاڵ له زه‌ویه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكبوونه‌وه‌ی داهاتوو شەشی تشرینی یه‌كه‌می 2020 رووبدات.